نەینەوا - اهع
محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،ئهمڕۆ شەممە، چوار دۆسییهى پەیوەست بە پارێزگای نەینەوای لەگەڵ بریکارەکانی وەزارەتی ناوخۆ تاوتوێ کرد .
نووسینگەی ڕاگهیاندنى سەرۆکی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه، ڕایگهیاند:"محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ بریکارەکانی وەزارەتی ناوخۆ کۆبووە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو سکاڵایانەی لە هاوڵاتیانی نەینەواوە لە سەردانەکەی بۆ پارێزگاکە پێگهیشتووە"
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە:"لە کۆبونەوەکەدا باس لە خهرجكردنى دهرماڵه بۆ چەند كارمهندێكى وەزارەتی ناوخۆ له پارێزگای نەینەوا کراوە، هەروەها کردنەوەی دەروازهیهكى تر بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای نەینەوا بۆ ئاسانکاری سهردانى هاوڵاتیاندا
وتیشی:"لە کۆبونەوەکەدا باس لە دۆزینەوەی چارەسەرێک کرا بۆ کێشەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان، کە بەهۆی بارودۆخی شەڕی دژی چەتەکانی تیرۆریستی داعش دواکەوت، هەروەها کردنەوەی دەروازهیهك لە بەرەی ڕاست بۆ دەرکردنی کارتی نیشتیمانی یەکگرتوو و توانادان بە هاوڵاتیان بۆ بەدەستخستنیان بە ڕێکاری ئاسان