به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی بازرگانی ئه‌مڕۆ شەممە ڕایگەیاند ئامادەیە دووەم به‌شه سەبەتەی خۆراك دابەش بکات .
کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە بەیاننامەیەکدا کە دەستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه، ڕایگه‌یاند:"ستافە تەکنیکی و کارگێڕییەکەی شەو و ڕۆژ بەردەوامن لە کارکردن بۆ گەیاندنی پێكهاته‌كان بە هاوڵاتیان لە چوارچێوه‌ى پرۆژەی پێكهاته‌كانى سەبەتەی خۆراکدا"
وتیشی:"بەڕێوەبەری گشتی سه‌ردانى ژمارەیەک گەڕەکی سەنتەری شار و دەروبەری کردووە بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی خۆراک بە بریکار و هاوڵاتیان و پرسیاری لە هاوڵاتیان کرد لەبارەی ئەو ماددانە، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ڕەوابوون و کوالێتییان"، هاوکات ستافی تەکنیکی و كارگێڕى نەینەواى ڕاسپارد به گرنگی چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ گەیاندنی ماددەی برنج بۆ پارێزگاکان دوای ئەوەی گەیشتە ڕێژەیەکی زۆر"، هۆکاری دواکەوتنیشى بۆ "بازگه و رێکاری گومرگی لە دەروازەکانی پارێزگا گه‌ڕانده‌وه".
ڕوونیشیكرده‌وه:"کەشتییەکی پڕ لە برنج لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەگات بە بەندەرەکان و بارەکەی لێ دەکرێتەوە و دابەش دەکرێت بەسەر پارێزگاکاندا وەك بەشێک لە پلانی بازاڕکردن کە لەلایەن بەشی بازاڕکردنی کۆمپانیاکەوە ئامادەکراوە"
ئاماژه‌یشیدا:"بەڕێوەبەرە گشتیەکەی سەردانی پارێزگاکانی سەڵاحەدین و کەرکوک و نەینەوای کرد، بۆ بەدواداچونی میکانیزمەکانی دابەشکردنی پسوڵەی سەبەتەی خۆراک و دڵنیابوون لەوەی کە دەگەیەنێتە هاوڵاتیان وئاشكراكردنى جۆر وكوالێتییه‌كه‌ى"،ڕوونیشیكرده‌ووه"هه‌موو كارمه‌ندانى كۆمپانیاكه له‌ئاماده‌باشیدان له‌پێناو دابه‌شكردنى پێكهاته‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتیان وئاماده‌كارى بۆ به‌شى دووه‌م كه‌له‌ئێستاوه ئاماده‌یی بۆ ده‌كرێت".