به‌غدا-اه‌ع
سه‌رۆكایه‌تییه‌كان وهێزه سیاسییه‌كان له‌میان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان،به‌سه‌رپه‌رشتى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران له‌به‌غدا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پێویستى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى خۆیدا له‌ده‌ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، بڵاویكرده‌وه"لهكۆشكى حكومه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ى هێزه نیشتمانییه‌كان سازكرا به‌ئاماده‌بوونى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،وفایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،وكۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ونێردهى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"كۆمسیۆنى پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه تهكنییهكانى وتواناكانى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا له‌ده‌ى تشرین یه‌كه‌مى داهاتوو خسته‌ڕوو".
كازمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیكرده‌وه"حكومه‌ت پابه‌نده بهوادهى دیاریكراوى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ولهتوانایدایه ژینگه‌یه‌كى له‌باره‌ى بۆ ئه‌نجامدانى بهریتمێكى به‌رزه‌وه به‌رقه‌رار بكات".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕایشیگه‌یاند"هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا له‌تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو،وپابهندیش ده‌بن به‌م واده‌یه".
كازمى وهێزه سیاسییه‌كان سه‌ر له‌نوێ بانگهێشتى فراكسیۆنه سیاسییه بایكۆتكراوهكانى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد له‌بڕیاره‌كه‌یان پاشگه‌زببنه‌وه،وكازمیش پێشنیارى كرد لیژنه‌یه‌ك له‌هێزه سیاسییه‌كان دروست بكرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر فراكسیۆنه بایكۆتكراوهكان،ورازى كردنیان بهپاشهكشهكردن له‌بڕیاره‌كه‌یان،له‌پێناو یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان له‌قۆناغى داهاتوودا".