وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هەڵەیەكی پرۆتۆكۆڵی پێشوازیكردن له‌ فرۆكەخانەی میهرئابادى تاران ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

سیاسی
  • 6-08-2021, 21:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی دەرەوەی ئێران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، لەبارەی هەڵەیەكی پرۆتۆكۆڵی پێشوازیكردن له‌ فرۆكەخانەی میهرئابادى تاران ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌.
    وەزارەتی دەرەوەی ئێران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،"دوێنى پێنجشه‌ممه‌ لەكاتی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە فرۆكەخانەی میهرئاباد لە تاران هەڵەیەكی پرۆتۆكۆڵی كراوەو ئاڵای كوردستان لەبری ئاڵای كۆماری عێراق دانراوە، بەڵام كارە دروستەكە ئەوەبوە لە دیدارە فەرمیەكەی نێوان ئیبراهیم ره‌ئیسى سەرۆكی ئێران ونێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێم ئاڵای عێراق دانراوە.
    وتیشى" كۆمارى ئیسلامى به‌رده‌وام جه‌ختده‌كاته‌وه‌ لەسه‌ر پاراستنى یەكپارچەیی خاكی عێراق وڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رییه‌كه‌ى وله‌ پێناوه‌یشدا به‌نرخترین خوێنى داوه‌ بۆیه‌ كه‌س ناتوانێت سازش له‌سه‌ر دراوسێى دلسۆز ئێران بكات له‌م بابه‌ته‌ وشكستخواردن بۆ هه‌موو چه‌واشه‌كاران".