به‌غدا-اه‌ع
ئیبراهیم ره‌ئیسى سه‌رۆك كۆمارى نوێى ئێران،دووپاتیكرده‌وه،حه‌شدى شه‌عبى پاڵپشتیكه‌رێكى مه‌زنه بۆ ئاسایش وپێشكه‌وتن له‌عێراق.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى چاوى كه‌وت به‌ئیبراهیم ره‌ئیسى سه‌رۆكى نوێى ئێران،ئه‌و یش له‌په‌راوێزى به‌شداریكردنى شاندى عێراقى به‌بۆنه‌ى ده‌سته‌كاربوونى ره‌ئیسى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته".
فه‌یاز پیرۆزبایی له‌سه‌رۆكى نوێى ئێران كرد،وخواستى خۆیشى ده‌ڕبڕى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وگه‌لى دۆست.
لاى خۆیه‌وه ره‌ئیسى جه‌ختیكرده‌وه له‌قوڵایی په‌یوه‌ندییه‌كان كه‌كۆمارى ئیسلامى به‌كۆمارى عێراق ده‌به‌ستێته‌وه،ئاماژه‌یشى به‌ڕۆڵى حه‌شدى شه‌عبى وهێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق كرد له‌جه‌نگى دژى تیرۆر وحه‌شدى شه‌عبیشى به‌پاڵپشیكه‌رێكى مه‌زنى ئاسایش وپێشكه‌وتن له‌عێراق وه‌سفكرد.