بهغدا-اهع
عەلا عەبدولحسێن ساعدى ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری شانهى چاكسازى،ئهمڕۆ هەینی دووپاتیکردەوە کە هەموو پڕۆژەکانی کاغەزی سپی بەیەک هەنگاو بەپێی ماوەی دیاریکراو دەست پێدەکەن ، هاوکات ئاماذةيدا بة پێکهێنانی 64 تیم بۆ بەدواداچوونى جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.
ساعدى بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اةع) ڕاگەیاند " میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی جێبەجێکردنی كاغةزى سپی ماوەی کاتی تێدایە کە پڕۆژەکان دابەش دەکات بەسەر بەرنامەکانی هەر بەرنامەیەک کە سەرەتاو کۆتایی هەیە و تا کۆتایی مانگی یەکەم دەتوانین پێوانەی ئامانجةكان بکەین و ڕێژەی جێبەجێکردنەکەى دەربکەین "
لەسەر گرنگترین ئەو ئالَنطارييانةى کە رووبەرووی هەوڵەکانی چاکسازی دەبنەوە لە بةرةنطاربوونةوةى گەندەڵی دارایی و کارگێڕی و لە وەڵامی مةترسى و نةيارانى پرۆژەكانى کاغەزى سپی، ساعدى ڕوونی کردەوە،" هەر گۆڕانکارییەک کە هەمیشە بەیاوەری ڕکابەرەکان ڕوو دەدات و جۆرێک لەترس و دژایەتی هەیە ، بەڵام ئامانجی حکومەت گەیاندنی پەیامێکە ئامانج لێی پێشخستنی ئەركى حکومەتە لەبواری بەڕێوەبردنی دارایی و ئابووری بەگشتی و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان ، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانکردنی ڕێکاری وەبەرهێنەران و هاولَاتيان بةطشتى ونةهيشتنى رؤتين وسةرئةنجام لةناوبردنى گەندەڵی"
وتیشی:"ثيَشينةكانى حکومەت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان زۆر گەورەیە و هەموو بەرنامەکان بە هەمان هەنگاو دەست پێدەکات بەپێی ئەو ماوەیەی دیاریکراوە، کە لە کاتی خۆیدا هەیە، هەروەها وتی: كاغةزى سپی 64 پرۆژە لەخۆ دەگرێت و 64 تیم پێکهێنراوە بۆ ئەوەی تیمێک هەبێت بۆ هەر پڕۆژەیەک بە پێی ئەو پلانەی کە پێشکەتووە و ئامادەکراوە".
وتیشی:"شانةى بەڕێوەبردنی چاکسازی دەستی کردووە بە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی كاغةزى سپی بە پەیوەندیکردن بە سەرجەم جێبەجێکاری سەرەکی و پاڵپشتی کردنی جێبەجێکردنی پرۆژەکان، ئاسانکاری بۆ رێوشوێنەکان بۆ پرۆسەی جێبەجێکردن، ئامادەکردنی و تێگەیشتن لە میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی"
مستەفا كازمى سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە 2 ی ئابی 2021 ڕایگەیاند ، میکانیزمە ئیداری و کارپێکەرەکانی پلانی چاکسازی ئابووری لە پەڕەی سپیدا جێبەجێ دەکرێت "