به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،هۆكارى دیارى نه‌كردنى ئه‌ندامانى كۆمیسیۆنى مافى مرۆڤ ده‌خاته‌ڕوو،وڕهتیشیدهكاتهوه له‌سه‌ر بنه‌ماى پشكپشكێنه ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران دیارى بكرێن.
قوسه‌ى عه‌باس جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بڕیار وابوو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لیژنه‌ى شاره‌زایان دیارى بكات بۆ كاندیدكردنى ئه‌ندامانى نوێى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیارانى مافى مرۆڤ"،ڕوونیشیكرده‌وه"سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌هۆى نه‌بوونى دانیشتنى په‌رله‌مان له‌ماوه‌ى ڕابردوودا وكۆتایی هاتنى ماوه‌ى ده‌ستوورى ئه‌ندامانى كۆمیسیۆنى مافى مرۆڤ،ڕاسپارده‌یدا بهسڕكردنهوهى كارى كۆمیسیۆنه‌كه وبڕیارهكهیشى ده‌ستووریه ،به‌ڵام ده‌بووایه بۆچوونى لیژنه‌كه‌ى ئێمه‌یان وه‌رگرتایه".
ئاماژه‌یشیدا"دیاریكردنى ئه‌ندامانى نوێى كۆمیسیۆنى مافى مرۆڤ ئاڵۆزه،به‌هۆى ململانێى هه‌ڵبژاردن ولیژنه‌ى مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆبووه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى بگه‌نه هیچ چاره‌سه‌رێكى هاوبه‌ش"،روونیشیكرده‌وه"سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان كۆبووه‌ته‌وه،وڕێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوازێكى دیاریكراو به‌بێ ڕاوێژیی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى كهلیژنهیهكى په‌یوه‌ندیداره".
عه‌باس ڕایشیگه‌یاند"ڕێككه‌وتنى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌بێته هۆى دابه‌شبوونى پشكپشكێنه‌ى كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن لیژنه‌ى مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تییه‌وه ڕه‌تكراوه‌یه ولیژنهكه هه‌ڵوێستێكى تر‌ى ده‌بێت له‌م باره‌یه‌وه".
شایه‌نى باسه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌كۆتایی هاتنى ئه‌ركى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمیسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ به‌هۆى كۆتایی هاتنى ماوه‌ى ئه‌ندامێتیان ،كه‌چى ئه‌ركى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمیسیۆنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى كاتى بۆ لیژنه‌یه‌كى پێكهێنراو له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕاسپارد.