زێدان چاوى به‌ئیبراهیم ڕه‌ئیسى سه‌رۆكى ئێران كه‌وت

سیاسی
  • 6-08-2021, 13:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادوه‌ر فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،چاوى كه‌وت به‌ئیبراهیم ڕه‌ئیسى سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامى ئێران،وبه‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى پێرۆزبایی لێكرد.
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"دادوه‌ر فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى چاوى كه‌وت به‌ئیبراهیم ڕه‌ئیسى سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامى ئێران وبه‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى  له‌پۆسته‌كه‌ى پیرۆزبایی لێكرد".
    وتیشى"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمى سوێندى یاسایی ڕه‌ئیسى بوو له‌ئه‌نجومه‌نى شوورا به‌یاوه‌رى شاندێكى باڵاى دادوه‌رى كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ر یه‌كه‌ له‌دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌بود سه‌رۆكى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى وسالم محه‌مه‌د نورى سه‌رۆكى داواكارى گشتى ودادوه‌ر موسلیم موتعب مودب سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیارى دادوه‌رى وڕه‌حیم عه‌بدلحه‌سه‌ن به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى پاسه‌وانانى دادوه‌رى".