به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند،ته‌كتیكى نوێ په‌یڕه‌و كردووه بۆ پاراستنى تاوه‌ره‌كانى كاره‌با،دووپاتیشیكرده‌وه پلانێكى داناوه بۆ ڕێگرىكردن له‌گه‌یشتنى تیرۆرستان بۆ تاوه‌ره‌كانى كاره‌با،ئاماژه‌یشیدا"وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاستى ههماههنگییهكانى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆ وبه‌رگرى وئه‌ركى هه‌واڵگیرى به‌رزكردۆته‌وه بۆ پاراستنى تاوه‌ره‌كانى كاره‌با.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وفهرماندهى هێزى وشكانى وڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی وفهرهیق ڕه‌شید فله‌یه‌ح سه‌رپه‌رشتیارى پلانى ئه‌منى تایبه‌ت بهتاوهرهكان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كاره‌با سه‌ردانى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین وكه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى موسڵ وشهرقاتیان كردووه".
وتیشى"هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان بكه‌رانى به‌ئامانجگرتنى تاوه‌ره‌كانى كاره‌با كه‌سه‌ر به‌گروپه تیرۆرستییه‌كانن ده‌ستگیر بكه‌ن وبیانكووژن،به‌ڵام ئێمه بهتهكتیكى تر كارده‌كه‌ین كهرێگرى ده‌كات له‌گه‌یشتنى تیرۆرستان بۆ تاوه‌ره‌كانى وزه".
وتیشى"ئه‌م ته‌كتیكه پشت به‌ئه‌ركى ته‌كنیكى ده‌به‌ستێت،هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وكردنى پلانه‌كان كه‌پشت ده‌به‌ستێت به‌ئامێر وكه‌ره‌سته وتهكنیكهكان،له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى هه‌ندێك لهكهرتهكان وبه‌شداریكردنى هۆزه‌كانى ئه‌و ناوچانه".
ئاماژه‌یشیدا"ژماره‌یه‌ك له‌و تاوه‌رانه په‌لاماردراون كه‌ده‌كه‌وێته ناوچه زۆر سه‌خته‌كان وئه‌سته‌مه بگه‌یته ئه‌و ناوچانه،وئه‌م بابه‌ته به‌جێگه‌یه‌ندراوه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانه‌كان وفڕۆكهكانى هێزى ئاسمانى وسوپا وكامێراكانى چاودێرى كهدادهنرێن".
ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌م كاره گه‌وره‌یه كه‌هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن به‌هاریكارى وه‌زاره‌تى كاره‌با بووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هێڵه‌كان لهكاتژمێرهكانى داهاتوودا،له‌پاڵ هه‌بوونى ئه‌ركى گه‌وره بۆ ڕاوه‌دوونان وبه‌دواداچوونى ئه‌نجامده‌رانى كرده‌وه‌كان،له‌میان زانیارى گه‌وره كه‌به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه بۆ دیاریكردنى شوێنه‌كانیان".