به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى تەندروستی و ژینگه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،رایگه‌یاند لەماوەی رۆژێکدا 11435 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و87 گیانله‌ده‌ستدانیش تۆمارکرا.
لە راگەیەندراوێکى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 11435 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 8667 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە 87 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوهكه" لەماوەی یەک رۆژدا 88875 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە".