به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكردوه‌وه نه‌خۆشخانه‌كان پڕبوون له‌توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا،وهه‌ڕه‌شه‌ى له‌ده‌ستدانى كۆنترۆڵیان له‌سه‌ره ،ئاماژه‌یشیدا قه‌ده‌غه‌ى سه‌رتاسه‌رى چاره‌سه‌رێكى زانستییه بۆ دۆخى هه‌نوكه‌یی په‌تاى كۆرۆنا له‌عێراق.
ریاز عه‌بدولئه‌میر به‌رێوبه‌رى ته‌ندروستى گشتى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"عێراق له‌ئێستادا له‌لوتكه‌ى شه‌پۆلى سێیه‌م دایه كه‌دیاریكرا دواى هاتنى نه‌وه‌ى ده‌لتا كه‌ناسراوه به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه،ئه‌مه‌یش ڕوونه له‌میان زیادكردنى ژماره‌ى توشبووان وتوشبوونى هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان به‌تایبه‌تى گه‌نجان".
عه‌بدولئه‌میر وتیشى"نه‌خۆشخانه‌كان له‌ئێستادا پڕبوونه له‌گه‌نجان وگیانله‌ده‌ستدانیش له‌چینى گه‌نجانى توشبووى ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه،ئه‌مه‌یش مه‌ترسى ئه‌م نه‌وه‌یه‌ى ڤایرۆسه‌كه ده‌رده‌خات"،جه‌ختیشیكرده‌وه"هیچ ڕێگایه‌ك بۆ كۆنترۆڵكردنى ئه‌م په‌تایه نییه جگه له‌پابه‌ندبوون به‌ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى وسه‌ردانیكردنى هه‌مووان بۆ بنكه‌كانى كوتان چونكه له‌ئێستادا ڤاكسینه‌كان ده‌سته‌به‌ره".
ئه‌وه‌یشى وت"نه‌خۆشخانه‌كان له‌ئێستادا پڕبوون له‌نه‌خۆش وڕووبه‌رووى ئاسته‌نگى گه‌وره بووینه‌ته‌وه به‌هۆى قه‌ره‌باڵغى سه‌ردانیكه‌ران "،هیوایشى خواست"عێراق بتوانێت به‌رگه بگرێت به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌وه‌یه تاوه‌كو گه‌یشتن به‌ره‌و دابه‌زین له‌ڕۆژانى داهاتوودا".
له‌باره‌ى ڕاسپارده‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى سه‌رتاسه‌رى بۆ دوو هه‌فته،عه‌بدولئه‌میر ڕایگه‌یاند"سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى سه‌رتاسه‌رى چاره‌سه‌رێكى زانستییه بۆ دۆخه‌ى عێراق پێى گوزه‌ر ده‌كات وله‌ئێستادا له‌لوتكه‌ى شه‌پۆلى سێیه‌مدایه وڕێژه‌ى كوتانى ڤاكسین كه‌مبۆته‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌هه‌ر وڵاتێك ئه‌گه‌ر بێت ڕێژه‌ى كوتانى ڤاكسین كه‌م بێت وبچێته نێو ئه‌م شه‌پۆله به‌توندى ،ئه‌وه ده‌بێت په‌نا بباته به‌ر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌و وڵاتانه‌ى قه‌ده‌غه‌یان لابرد سه‌ربارى زیادبوونى ژماره‌ى توشبووان به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كوتانى هاوڵاتیان بووه"،ئاماژه‌یشیدا"حكومه‌ت پێیوایه سه‌پاندنى قه‌ده‌غه فشار وبارگرانییه‌كى ئابوورى ده‌خاته‌سه‌ر هاوڵاتیان ،بۆیه ئه‌سته‌مه جێبه‌جێبكرێت".
وتیشى"حكومه‌ت ڕه‌نگه له‌ڕۆژانى داهاتوودا ناچار بێت قه‌ده‌غه‌ى بسه‌پێنێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى زنجیره‌ى گواستنه‌وه‌ى په‌تاكه وسه‌رئه‌نجام كه‌مكردنه‌وه‌ى توشبووان"،ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا"نه‌خۆشخانه‌كانى وڵات هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ده‌ستدانى كۆنترۆڵیان له‌سه‌ره بۆ ئه‌م ژماره زۆره‌ى توشبووان".
له‌باره‌ى كه‌مى ڤاكسینه ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان،عه‌بدولئه‌میر دووپاتیكرده‌وه"پێویسته ئاستى هۆشیارى هاوڵاتیان زیاتر بكرێت بۆ پابه‌ندبوون به‌ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى وبه‌ستنى ماسك كه‌هیچ كه‌متر نییه له‌ڤاكسینه‌كان،تا ئه‌و كاته‌ى ڕێژه‌یه‌كى پێویست له‌ڤاكسینه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت".
له‌باره‌ى تواناى عێراق بۆ به‌رهه‌مهێنانى ڤاكسینه‌كانى دژه كۆرۆنا،عه‌بدولئه‌میر ڕوونیكرده‌وه"له‌ئێستادا هیچ توانایه‌ك نییه بۆ به‌رهه‌مهێنانى ڤاكسینه‌كان له‌عێراق وهیچ گفتوگۆیه‌كى فه‌رمى له‌مباره‌یه‌وه نه‌كراوه"،دووپاتیشیكرده‌وه"بابه‌ته‌كه ئاڵۆز نییه وهیوادارین له‌داهاتوودا ڤاكسینه‌كان به‌رهه‌م بهێندرێت".
شایه‌نى باسه،عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌رزترین ڕێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه له‌وڵات تۆماركرد،به‌ڕێژه‌ى 87 حاڵه‌ت له‌ماوه‌ى ته‌نها 24 كاتژمێر،كه‌چى ژماره‌ى توشبووان 11435 حاڵه‌ت بووه