به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سول،وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان،ئەمڕۆ پێنجشەممە،ڕایگه‌یاند یەکێک لەسه‌رانى بەناو "ویلایەتی باکوری بەغدای" رێکخراوی تیرۆرستى داعش دەستگیرکرا کە پێشوتر لەناو رێکخراوەکەدا ژمارەیەک پێگەی دیکەی هەبوە،وتیشى ئەو سەره‌یه‌ى داعش خەڵکی خۆکوژ و بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکانی بۆ رێکخراوەکە ئامادەکردوە.
رەسوڵ،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه باسى لەوەشکردوە، دوای چاودێرکردن و لەسەر راسپاردەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان، دەزگای دژەتیرۆر یەکێک لەسەرکردەکانی بەناو "ویلایەتی باکوری بەغدای" رێکخراوی داعشی دەستگیرکرد.
ئەوەش هاتوە، ئەو سەره‌یه‌ى داعش ژمارەیەک پێگەی لەناو رێکخراوەکەدا هەبوە و خەڵکی خۆکوژی بۆ تیرۆرستانى داعش ئامادەکردوە، هەروەها سەرپەرشتی هێرشی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان کردوە.
وتیشى"له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانى به‌وه‌داناوه چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ى ته‌قه‌مه‌نى له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه هه‌یه كه‌له‌لایه‌ن قاره‌مانانى ده‌زگاكه له‌سه‌ر هێماكانى ئه‌و ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا".