به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،و ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئەمرۆ پێنجشەممە،3دۆسییه‌یان تاوتوێكرد له‌نێویشیاندا دۆسییه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك په‌رله‌مان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لەماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"لە میانی دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی لەعێراق کرا لەگەڵ دۆسیەی هەڵبژاردنی پێشوەختە و گرنگی ئەنجامەکانی وتوێژی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات و پشتیوانی لە عێراق بۆ بەدیهێنانی گەشەسەندن و سەقامگیری و چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش".
هەر لە میانی دیدارەکە باڵیۆزی ئەمریکا جه‌ختى کردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پرۆسەی دیموکراتی لە عێراق و ئەجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوو.