كازمى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌خواستى عێراق بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى وه‌به‌رهێنان به‌رامبه‌ر كۆمپانیاكانى ئیسپانیا

سیاسی
  • 5-08-2021, 17:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌خواستى عێراق بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى وه‌به‌رهێنان به‌رامبه‌ر كۆمپانیاكانى ئیسپانیا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى پێشوازیكرد له‌خوان خۆسیه ئیسكۆبار باڵیۆزى شانشینى ئیسپانیا له‌عێراق،به‌بۆنه‌ى كۆتایی هاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى،وله‌چوارچێوه‌ى دیداره‌كه‌ ستایشى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق وئیسپانیا،وئه‌ركى باڵیۆزى ئبسپانیا له‌ماوه‌ى كاره‌كه‌ى كرد".
    كازمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یدا به‌وه‌ى"عێراق خوازیارى زیادكردنى هاریكارییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ ئیسپانیا ووڵاتانى دیكه‌ى ئه‌ندام له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌بواره‌كانى ئاسایش وئابوورى ووبه‌رهێنان"،خواستى عێراقیشى ده‌ڕبڕى"به‌كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى وه‌به‌رهێنان به‌رامبه‌ر كۆمپانیاكانى ئیسپانیا بۆ به‌شداریكردن له‌وه‌به‌رهێنان وئابوورى عێراق،به‌تایبه‌ت له‌سێكته‌رى به‌رێوه‌بردنى نه‌خۆشخانه‌كان ومه‌شقپێكردنى كارمه‌نده‌كانى".
    لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى ئیسپانیا جه‌ختیكرده‌وه‌"له‌خواستى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ بۆ زیادكردنى هاریكارى پته‌و وپه‌یوه‌ندی دوو قۆڵى له‌گه‌ڵ عێراق،وبه‌هێزكردنى ئه‌ركى عێراق له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر،وكاركردن بۆ پشتیوانیكردنى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌ وبه‌رقراركردنى هێوه‌ربوونه‌وه‌ وگه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام تیایدا".