به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌میان دیدارێكى له‌گه‌ڵ مارك برایسۆن باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا له‌عێراق جه‌ختیكرده‌وه له گرنگى پشتیوانیكردنى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،پێشوازیكرد لهمارك برایسۆن باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌عێراق،به‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى شانشینى یه‌كگرتوو له‌به‌غدا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌دیداره‌كه ڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى نێوان عێراق وبه‌ریتانیا له‌بواره‌كانى ئابوورى،ووبهرهێنان وڕۆشنبیرى،وبهرهنگاربوونهوهى كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕانكارى كه‌شوهه‌وا تاوتوێكران".
كازمى له‌میان دیداره‌كه،جه‌ختیشیكرده‌وه"له‌گرنگى پشتیوانیكردنى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش،وڕێگریكردن له‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه بكاته ئاسایش وئاشتهوایی ناوچه‌كه".
لاى خۆیه‌وه،باڵیۆزى به‌ریتانیا جه‌ختیكرده‌وه له"پشتیوانیكردنى حكومه‌تى به‌ریتانیا بۆ هه‌وڵه‌كانى عێراق له‌ڕێره‌وى ئاسایشى هه‌رێمى وهێوهربوونهوه،وبه‌شداریكردنى له‌رۆڵى پاڵپشتیكهرى ئاشتى وگه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام نێوان وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست".