سەرۆک كۆمار لەتاران پێشوازی لە سكرتێری گشتی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران دەکات

سیاسی
  • 5-08-2021, 12:35
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرۆک کۆمار لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە تاران، پێشوازیکرد لە موحسین رەزایی، سكرتێری گشتی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران.
    بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی کۆمار كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ئەمڕۆ پێنجشەممە دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە تاران، پێشوازیکرد لە موحسین رەزایی، سكرتێری گشتی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران.
    لەراگەیەنراوەکەدا هاتوە، لەو دیدارەدا گفتوگۆی چڕ لەبارەی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات و چۆنێتی پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکان لە بوارە جیاجیاکان کرا، کە لە بەرژەوەندی هەردو گەلی دۆستدا بێت.
    هەروەها باس گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرا و جەختکرایەوە لەگرنگی کەمکردنەوەی بارگرژییەکان لەرێگەی دیالۆگ و گفتۆگۆ.
    هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک كۆمار رایگەیاند، عێراق کار دەکات بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە هاوسەنگەکانی و پشتیوانیکردن لە بەیەکگەیشتن و دیالۆگ لە پێناو چەسپاندنی سەقامگیری و ئارامی لە تەواوی ناوچەکەدا.
    لای خۆییەوە موحسین رەزایی پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق دوپاتکردەوە، هەروەها هەوڵەکانی عێراقی بۆ هێورکردنەوەی تەنگژەکانی ناوچەکە بەرزنرخاند.