به‌غدا-اه‌ع
دەستەی حەشدی شەعبی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، راگەیاند کە بە مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، مووچە دەدات بە كارمه‌ندانى خۆی و جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە ھەر جه‌نگاوه‌رێكى حەشدی شەعبی کارتی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرنەگرتبێت، مووچەی مانگی ئابی نادرێتێ.
به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى ده‌سته‌ى حه‌شد كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، ئاماژەی بەوەداوە کە بەمەبەستی پاراستنی گیانی ئەو جه‌نگاوه‌رانەی کە لە دەستەی حەشدی شەعبی خزمەت دەکەن و دوای زیادبوونی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، پێویستە سەرجەم جه‌نگاوه‌رانى حەشدی شەعبی سەردانی بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکان بکەن بۆ ئەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن".
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە "ھەر ئەندامێکی حەشدی شەعبی کارتی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرنەگرتبێت، مووچەی مانگی ئابی نادرێتێ".