وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى هاوڵاتییه‌كى عێراقى له‌سه‌ر سنوورى هاوبه‌شى نێوان بیلارووسیا ولێتوانیا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌

سیاسی
  • 4-08-2021, 19:31
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى هاوڵاتییه‌كى عێراقى له‌سه‌ر سنوورى هاوبه‌شى نێوان بیلارووسیا ولێتوانیا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى ده‌ركرد.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"باڵیۆزخانه‌ى كۆمارى عێراق له‌موسكۆ به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ورده‌كارییه‌كانى ڕووداوى گێانله‌ده‌ستدانى هاوڵاتییه‌كى عێراقى له‌سه‌ر سنوورى هاوبه‌شى نێوان بیلارووسیا ولێتوانیا".
    وتیشى"سه‌رله‌نوێ داوا له‌هه‌موو هاوڵاتیانى عێراقى ده‌كه‌ین خۆیان نه‌كه‌نه‌ ئامانجى تۆڕه‌كانى به‌ قاچاخبردن وبازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه‌".