به‌غدا-اه‌ع
عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،هه‌نگاوه‌كانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى ومیكانزمهكانى به‌ره‌وپێشبردنى له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى دانیشتنى پانزهههمى تایبه‌ت به‌لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ستراتیژیه‌تى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى تاوتوێكردووه.
وه‌زاره‌تى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى دانیشتنى پانزهههمى تایبه‌ت به‌لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ستراتیژییه‌تى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ مه‌وداى مامناوه‌ند 2022-2024كردووه به‌ئاماده‌بوونى هه‌ریه‌كه له‌سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى چاودێریكردنى گوژمه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان وڕاوێژكارانى سه‌رۆك وه‌زیران وبریكارانى دارایی وپلاندانان،وڕاوێژكارى وه‌زاره‌ت وبهرێوبهره گشتییه‌كانى وه‌زاره‌ت ووه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان"،وتیشى"له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه یاساى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى ومیكانزمى به‌ره‌وپێشبردن وپتهوكردنى ئه‌ركه‌كانى تاوتوێكراوه،بۆ ئه‌وه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ دید وئامانجه‌كانى پرۆگرامى چاكسازى ئابوورى ودارایی،له‌پاڵ تاوتوێكردنى دووباره پێكهێنانى كۆمپانیاكه به‌پێى بنه‌ما نوێ وپێشكهوتووهكانى په‌یوه‌ست بهپێوهرهكانى لێهاتوویی وبه‌رهه‌مهێنان وپێداویستى ئابوورى".
وتیشى"هه‌روه‌ها به‌دواداچوونى ڕاپۆرتى وه‌زاره‌تى بازرگان‌یش كراوه له‌باره‌ى دیدى ستراتیژى په‌یوه‌ست به‌پلانى بووژاندنه‌وه‌ى بازرگانى ده‌ره‌كى به‌پێى پێشینه‌كانى پلانى چاكسازى وچالاككردنهوهى ڕێره‌وى ئابوورى عێراق ودابینكردنى هه‌لى گه‌شه‌پێدانى پاڵنه‌رى جوراوجۆر وخاوه‌ن داهاتى ئه‌رێنى بۆ فراوانتر كردنى داهاتى گشتى له‌قۆناغى داهاتوودا".