عێراق داواكارییه‌كى ئێرانى پێگه‌یشت بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سنوورى له‌میسان وواست

سیاسی
  • 4-08-2021, 18:58
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا عومه‌ر وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،عێراق داواكارییه‌كى ئێرانى پێگه‌یشتووه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سنوورى له‌میسان وواست.
    ده‌سته‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"لیوا عومه‌ر وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،چاوى كه‌وت به‌پارێزگارى ئیلام وبه‌رپرسانى گومرگى له‌كۆمارى ئیسلامى ئێران".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"له‌میان دیداره‌كه‌ پرۆسه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌ردوولا تاوتوێكرا،وچاره‌سه‌ریش بۆ كۆت وبه‌نده‌كان دانران له‌پێناو كۆنترۆڵكردنى ڕێگرى له‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى هاورده‌كردن به‌مه‌به‌ستى پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆیی عێراقى،هه‌روه‌ها جه‌ختیشكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى ته‌واو به‌ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا،وپێویستى گواستنه‌وه‌ى مه‌یدانه‌كانى ئاڵوگۆڕى بازرگانى بۆ عێراق چونكه‌ ئێمه‌ لایه‌نى هاورده‌كردنین بۆ به‌كارخستنى ده‌ستى كارى عێراقى".
    ئاماژه‌یشیدا"لایه‌نى ئێرانى داواكردووه‌ به‌پێوستى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى نوێ له‌گه‌ڵ پارێزگاى ئیلام به‌ڕێژه‌ى ده‌روازه‌یه‌ك له‌ده‌روازه‌ى سنوورى واست وئه‌وه‌ى تر له‌پارێزگاى میسان".
    وائیلى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌"ئه‌م بابه‌ته‌ له‌چوارچێوه‌ى ئه‌ركى لیژنه‌ى فه‌رمانى دیوانى 194ى ساڵى 2019دایه‌ كه‌پێویست ده‌كات شاندى ئێرانى ئاماده‌ى به‌غدا بێت كه‌تاوه‌كو ئێستاش ئاماده‌نه‌بووه‌ سه‌ربازى بانگهێشتنامه‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كان له‌پێناو یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسییه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان وهه‌موو دۆسییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت وده‌سته‌ى حكومه‌تى عێراق بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ڕاپۆرتى لیژنه‌كان وده‌رچوون به‌ڕاسپارده‌ وئه‌نجامه‌كان به‌ئاماده‌بوون وڕه‌زامه‌ندى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌تایبه‌ت پێویستى ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر ڕاوبۆچوونى كارگێڕى هه‌ردوو پارێزگاكه‌ وپاشان ڕاسپارده‌كان ده‌خرێته‌ به‌رده‌م سه‌رۆكى وه‌زیران بۆ ڕاستاندنى".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"جه‌ختیشكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ى هاریكارییه‌كان وئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان بۆ خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش وپشتیوانیكردنى پرۆسه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌روو وڵاتى دراوسێ".