كازمى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانى هه‌واڵگیرى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو

سیاسی
  • 4-08-2021, 18:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانى هه‌واڵگیرى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،رایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سازكرد به‌سه‌رپه‌رشتى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،وتیایدا دواپێشهاته‌كانى ڕێره‌وه‌ى ئۆپراسیۆنه‌ ئه‌منییه‌كان وئه‌ركى هه‌واڵگیرى،له‌ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌ى تاقمه‌ تیرۆرستییه‌كانى داعش تاوتوێكران"،وتیشى"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕه‌وشى ئه‌منى شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ى باكوورى به‌غداى پایته‌خت،وئۆپراسیۆنه‌كانى ڕاوه‌دوونانى شانه‌ تیرۆرستییه‌كان كه‌هه‌وڵى تێكدانى ئاسایشى هاوڵاتیان ده‌ده‌ن خراوه‌ته‌به‌رباس،وكازمیش هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ڕاسپارد به‌گرتنه‌به‌رى رێوشوێنه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى شارۆچكه‌كه‌ وهاوڵاتیان مه‌ده‌نى،له‌پێناو نه‌هێشتنى هیچ په‌ناگه‌یه‌كى تیرۆر له‌شارۆچكه‌كه‌".
    وتیشى"كازمى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانى هه‌واڵگیرى وئه‌منى له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان،له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه‌ له‌هه‌موو ناوه‌ند،وجومگه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هه‌وڵه‌كانیشى تاوتوێكرد كه‌گیراونه‌ته‌به‌ر له‌پێناو پاراستنى تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌با".
    ئاماژه‌یشیدا"كازمى به‌دواداچوونى ورده‌كارى ڕێوشوێن وخۆپارێزییه‌ ئه‌منییه‌كانى كردووه‌،له‌گه‌ڵ ئه‌ركى هه‌واڵگیرى هاوه‌ڵى پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كان،بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى پاراستنى ژێرخانه‌كان كه‌خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن،وبۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى هه‌وڵى تێكدانى ده‌ده‌ن ڕانه‌كه‌ن".