به‌غدا-اه‌ع
پۆلیسى فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،تونێلێكى سه‌ر به‌تیرۆرستانى داعش وژماره‌یه‌ك بۆمبی چێندراو له‌چوارچێوه‌ى ئۆپراسیۆنێكى پێشوه‌خته له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ركوك دۆزییه‌وه.
پۆلیسى فیدڕاڵى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هێزێكى هاوبه‌ش له‌باره‌گاى فیرقه‌ى سێیه‌مى پۆلیسى فیدڕاڵى ولیواى دوانزه به‌به‌شدارى هێزێكى لیواى ئه‌ركى تایبه‌ت وتیمێكى بۆمبهاوێژى فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵى وتیمێكى فڕۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان،ئۆپراسیۆنێكى پێشوه‌خته‌یان جێبه‌جێكرد بۆ پشكنین و كیۆماڵكردنى زنجیره "چیاكانى مامه"وگوندى"مزیریر وكه‌بیبه" له‌كه‌ركوك".
وتیشى"له‌ئاكامى ئۆپراسیۆنه‌كه 3 بۆمبى چێندراوى جۆراوجۆر و20 كه‌لوپه‌لى ته‌قینه‌وه وتونێلێكى تاقمى شكستخواردووى تیرۆرستان ده‌ستبه‌سه‌ركران"،ڕوونیشیكرده‌وه"بۆمبه‌كان پووچه‌ڵ وچاره‌سه‌ركران وتونێلێكه‌یش خاپووركرا له‌لایه‌ن تیمى ته‌قه‌مه‌نییه‌كانى سه‌ر به‌به‌شى ئه‌ندازیارى فیرقه‌ى سێیه‌م".