به‌غدا-اه‌ع
عه‌مار حه‌كیم،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،له‌گه‌ڵ ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا ده‌رهاوێشته‌كانى دیالۆگى ستراتیژى نێوان عێراق وئه‌مریكا تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"حه‌كیم له‌میان پێشوازیكردنى له‌ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌به‌غدا،پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى سیاسى له‌عێراق وناوچه‌كه،وده‌رهاوێشته‌كانى دیاڵۆگى ستراتیژى نێوان عێراق وئه‌مریكا وپه‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانى تاوتوێكردووه".
حه‌كیم ئاماژه‌ى به"گرنگى ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌دا بۆ خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو وڵات،وپێویستى هه‌نگاونان له‌ڕێگاى دیالۆگ وه‌ك ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان ودوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له‌لێكه‌وته‌كانى گرژى وململانییه‌كان نێوان وڵاته‌كانى"،پێشوازیشى كرد"له‌ده‌رهاوێشته‌كانى دیالۆگى ستراتیژى نێوان عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا".
جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر"گرنگى پابه‌ندبوون به‌ده‌رهاوێشته‌كان وكاركردن بۆ جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى دیالۆگى ستراتیژى به‌شێوه‌یه‌كى ڕوون له‌نێویشیاندا كشانه‌وه‌ى هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌عێراق له‌كۆتایی ئه‌مساڵ ومانه‌وه‌ى هاریكارییه‌كان له‌بوارى مه‌شقپێكردن وراوێژكارى وهاریكارى هه‌واڵگیرى وته‌كنیكى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌پاڵ لایه‌نه‌كانى ئابوورى وخزمه‌تگوزارى ومرۆیی وزانستى وسیاسى كه‌له‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه".