ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌نه‌ینه‌وا ده‌ستیپێكرد

ئەمنی
  • 4-08-2021, 10:31
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌پێنجى قۆڵى نه‌ینه‌وا ده‌ستیپێكردووه‌،ڕوونیشیكرده‌وه‌ مه‌به‌ست له‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش وداواكراوه‌كان وپاراستنى هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌بایه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ده‌سته‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئۆپراسیۆنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ به‌به‌شدارى لیوا(33)ى وبه‌شه‌كانى سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان ده‌ستیپێكرد به‌پشتیوانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نییه‌كان وئه‌ندازیارى سه‌ربازى وبه‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى قه‌ڵغانه‌كان وبه‌شى ته‌ندروستى سه‌ر به‌ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وكه‌رته‌كانى سوپا وكه‌رته‌كانى فه‌وجى سواتى نه‌ینه‌وا".
    وتیشى"له‌پرۆسه‌كه‌دا پشكنین ووردبینى ئه‌منى له‌گونده‌كانى باشوورى ڕۆژئاواى موسڵ ده‌كرێت كه‌خۆى له‌گوندى شێخ یونس وگوندى حسێنیه‌ وگوندى ئیبراهیمیه‌ وگوندى له‌زاگه‌ وگوندى دباچه‌ ده‌بینێته‌وه‌،له‌گه‌ڵ پاراستنى هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌باى ناوچه‌كه‌ له‌كرده‌وه‌ى تێكده‌رانه‌ى گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان".
    ئاماژه‌یشیدا"هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان دابه‌شكراون له‌نێوان پێنج قۆڵى سه‌ره‌كى بۆ به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركى ڕاسپێردراو،له‌پێناو بنبڕكردنى سه‌رچاوه‌ى تیرۆرستانى داعش وگه‌ڕان به‌دواى داواكراونى دادگا".