به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیستۆنیا ئاڵوگۆڕى بازرگانى ودۆسییه‌ى كۆچ وكۆچبه‌رانى تاوتوێكرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له ئیڤا ماریا لیمیتس، وەزیری دەرەوەی ئیستۆنیا پێگه‌یشت"،ڕوونیشیكرده‌وه" له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ئاسۆى پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان تاوتوێكراوه،بەتایبەت لەبوارەکانی وەبەرهێنانى ئیستۆنیا له‌بازاڕى عێراق ،وئاڵوگۆڕى بازرگانی و پەرەپێدانی حکومەتی ئەلیکترۆنی،وده‌رفه‌تى گه‌وره له‌بوارى ده‌زگاكانى كار له‌عێراق".
ئاماژەی بەوەشکردوە"سەبارەت بەپرسی کۆچبەران ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر زیاترکردنی هەماهەنگی نێوان عێراق ووڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌لێتێگه‌یشتنه‌كان بۆ خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوولا".
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی رایگەیاندوە، هەماهەنگی نێوان هەردو وڵات بەردەوام دەبێت و لەداهاتویەکی نزیکدا میکانیزمی هاوبەش بۆ چارەسەری کێشەکان دەگرنەبەر.
له‌لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیستۆنیا باسى له هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ لیتونیا کۆنتڕۆڵ بکات و میکانیزمی نوێ بۆ چارەسەری ئەو پرسە جێبەجێ بکات.