سەرۆك كۆمار: پێویستە کاری هاوبەشى نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگەکان و هێورکردنەوەی تەنگژەکانی ناوچەکە چڕ بکرێتەوە

سیاسی
  • 4-08-2021, 11:52
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ پێویستە کاری هاوبەشی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگەکان و هێورکردنەوەی تەنگژەکانی ناوچەکە چڕ بکرێتەوە.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سەرۆك کۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویکردەوە،"بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار، لەکۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق، لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیای بەرزنرخاند لە ماوەی کارکردنی لەعێراق، بەتایبەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات، ھەروەھا هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەئەرکەکانی داهاتویدا".
    سەرۆک كۆمار ھاوکات ستایشی رۆڵی ئیسپانیای کرد لە پشتیوانیکردنی عێراق لەجەنگی دژ بە تیرۆر لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پشتیوانیکردن لە سەقامگیری عێراق.
    ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی ھاریکاری نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگە ھاوبەشەکان، بەتایبەتی روبەڕوبونەوەی تیرۆر و قەیرانی تەندروستی و پەتای کۆرۆنا، هەروەها یەکخستنی ھەوڵەکان بەئاڕاستەی پشتیوانیکردن لە سەقامگیری ناوچەکە و هێورکردنەوەی بارگرژییەکان.
    لای خۆییەوە باڵیۆزی ئیسپانیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و بەھێزکردنی ھاریکاری نێوان هەردو وڵات لەگشت بوارەکاندا دوپاتکردەوە.