ئه‌عڕه‌جى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى ده‌كات بۆ تاوتوێكردنى هه‌ماهه‌نگى نێوان ده‌زگا ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان

ئەمنی
  • 4-08-2021, 12:59
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    قاسم ئه‌عڕه‌جى  ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى كرد بۆ تاوتوێكردنى هه‌ماهه‌نگى نێوان ده‌زگا ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ پته‌وكردنى هاریكارى وهه‌ماهه‌نگى مه‌یدانى نێوان ده‌زگا ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان تاوتوێكراون،به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕێكارانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌كارى شانه‌كانى هه‌واڵگیرى له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان وفه‌رمانده‌ییه‌كانى پۆلیس".
    وتیشى"میكانزمه‌كانى شاره‌زایی له‌ئه‌ركى ده‌زگا ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان تاوتوێكراوه‌،له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌پێویستى ڕێگریكردن له‌تێكه‌ڵكردنى كاره‌كانى نێو هه‌ر ده‌زگایه‌ك".
    ئه‌عڕه‌جى له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ ستایشى"هه‌وڵه‌كانى ده‌زگا ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان وپۆلیسیشى كرد بۆ به‌جێگه‌یاندنى به‌رزترین ئاستى پیشه‌یی له‌جێبه‌جێكردنیان ئه‌ركه‌كانیان"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"پێویستى به‌رده‌وامیدان به‌م ئه‌ركه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنى ئاسایشى خوازراو".