به‌غدا-اه‌ع
حه‌مید نه‌عیم غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،دووپاتیكرده‌وه حكومه‌ت هه‌موو تواناكانى خستۆته‌گه‌ڕ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌دهۆكارى ڕووداوى ئاگره‌كه‌ى بنكه‌ى نه‌قا له‌ناسڕیه.
ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"حه‌مید نه‌عیم غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،پێشوازیكرد له‌كه‌سوكارى شه‌هیدانى ئاگره‌كه‌ى بنكه‌ى نه‌قا بۆ كه‌ره‌نتینه‌ى توشبووانى په‌تاى كۆرۆنا له‌شارى ناسڕیه".
غزى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت هه‌موو تواناكانى خستۆته‌گه‌ڕ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌دهۆكارى ڕووداوى ئاگره‌كه‌ى بنكه‌كه،له‌ڕێگاى لیژنه‌یه‌كه‌وه كه‌مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ڕاسپارده‌یدا به‌پێكهێنانى".
وتیشى"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،بڕیارێكى ده‌ركرد به‌هه‌ژماردنى قوربانییه‌كان به‌شه‌هید،وده‌سته‌به‌ركردنى هه‌موو مافێكى ماددى ومه‌عنه‌وى وه‌ك چۆن له‌بڕگه‌كانى یاساى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانبه‌ركه‌وتووانى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان وهه‌ڵه سه‌ربازییه‌كان هاتووه،وراسپارده‌یشى ده‌ستبه‌جێ هه‌موو ڕێكاره‌كان ته‌واوبكرێن".