به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ده‌ستگیركردنى دوو تیرۆرست ودهستبهسهرداگرتنى سه‌كۆیه‌كى مووشه‌ك هاویشتن وژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته له‌كه‌ركوك ودیاله وسامهڕا ڕاگه‌یاند.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"لهئۆپراسیۆنێكى جۆرى پێشوه‌خته‌دا به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى وردى هه‌واڵگیرى جومگه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى-به‌شى هه‌واڵگیرى باره‌گاى پێشكه‌وتوو له‌كه‌ركوك-فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا-هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى فیرقه‌ى یه‌كه‌م-له‌چوارچێوه‌یدا دوو تیرۆرست ده‌ستگیركران یه‌كێكیان لهزاڵگهى K1 بازگه‌ى پارێزگاى كه‌ركوك وئه‌وه‌ى تر لهزاڵگهى سندیهى هاوسنوورى له‌گه‌ڵ پارێزگاى دیاله كهنیازى هه‌بوو بچێته نێو شاره‌دێى یه‌سرب له‌سه‌ڵاحه‌دین،وهه‌ردوولا تیرۆرستهكهیش به‌پێى مادده‌ى4ى تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراوبوون".
وتیشى"تیمه‌كانى هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى لهفیرقهى یه‌كه‌م توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كى مووشه‌ك هاوێشتن وگوللـهیهكىRBG7 وژماره‌یه‌ك مووشه‌ك بگرن،له‌پاڵ 75 گوللـه‌ى ففتیكاڵ وگوللـهى هاوه‌ن وكۆنتێنهرى كهرهستهى١٤،٥ ملم وكهلوپهلى مووشه‌ك له‌ناوچه‌ى مهنجل زۆرى ڕووبارى دیاله"،دووپاتیشیكرده‌وه"تیرۆرستان ڕاده‌ستى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كران".
ئاماژه‌یشیدا"تیمه‌كانى ئه‌ندازیارى فیرقه‌ى یه‌كه‌م دهستبهسهركراوهكانى هه‌ڵگرت وله‌ژێر كۆنترۆڵدا ته‌قێندرانه‌وه".