له‌باره‌ى بچڕانى كاره‌با له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

ناوخۆ
  • 3-08-2021, 23:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كارگێڕى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،له‌باره‌ى بچڕانى كاره‌با له‌فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌.
    كارگێڕى فڕۆكه‌خانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هه‌ندێك له‌پێگه‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌ ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه‌ له‌باره‌ى بچڕانى كاره‌با له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا،به‌هۆى له‌كاركه‌وتنى هێڵێكى سه‌ره‌كى كاره‌با نیشتمانى فڕۆكه‌خانه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێكى كه‌م".
    ئاماژه‌یشیدا"بۆ ڕاى گشتى  وهه‌موو ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وكه‌ناڵه‌كانى ڕوونى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كاره‌كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى كاره‌با كه‌رخ چاره‌سه‌ركراوه‌ وسیسته‌مى كاره‌با بۆ فڕۆكه‌خانه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى ته‌كنیكى".