به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى تەندروستی و ژینگه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،رایگه‌یاند لەماوەی رۆژێکدا 11644 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و63 گیانله‌ده‌ستدانیش تۆمارکرا.
لە راگەیەندراوێکى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 11644 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 7359 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە 63 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوهكه" لەماوەی یەک رۆژدا 98262 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە".