به‌غدا-اه‌ع
بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، لە ساڵیادی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر شنگال رایگەیاند، کۆمه‌ڵکوژی ئێزیدییه‌کان برینێکی قوڵ و سارێژنه‌بوه و سزادانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه و قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی قوربانیان ئه‌رکی سەرشانمانە.
سەرۆك کۆمار لە ساڵیادی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر شنگال لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه بڵاویکردەوە، "کۆمه‌ڵکوژی ئێزیدییه‌کان برینێکی قوڵ و سارێژنه‌بوه، سزادانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه و قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی قوربانیان ئه‌رکی سەرشانمانە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شه‌نگال و دیاریکردنی چاره‌نوسی زیاتر له 2700 بێسه‌روشوێنی ئێزیدی کاری هه‌ره له‌پێشمانه"