بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمرۆ سێشەممە چاوی کەوت بە بشر خساونە سەرۆک وەزیرانی ئوردن.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهران لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،وشاندی یاوەری چاوی کەوت بە بشر خساونە سەرۆک وەزیرانی ئوردن"وتیشى" لە دیدارەکەدا تاوتوێی هاریکاری و هەماهەنگی ئابوری و وەبەرهێنان کرا لەگەڵ گرنگی لابردنی بەربەستەکان و پەلەکردن لە جێبەجێ کردنی پرۆژە ستراتیجییەکان وەک شاری پیشەسازی و پرۆژەکانی وزە و بەستنەوەی کارەبا و چەند پرۆژەیەکی تر".
بهگوێرهى ڕاگهیهندراوهكه"لە میانی دیدارەکە حهلبوسى جهختى کردەوە لەسەر ئەوەی کە دەسەڵاتی یاسادانان لە عێراق پشتیوانی لە بڕیارەکانی لوتکەی سێ قۆڵی دەکات لەگەڵ پتەوکردنی هاریکاری بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل دەکات و هەڵوێستی شا عەبدوڵای دووەمی بەرز نرخاند لە پشتیوانییەکانی بۆ عێراق و ڕۆڵی عەرەبی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی".
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ئوردن ئاماژەی بە لوتکەی سێ قۆڵی کرد لە نێوان ئوردن و عێراق و میسر کە دەروازەی پتەوکردنی هاریکاری هاوبەشی فراوانکردووە و تەئکیدیشی کردەوە لەسەر پێگەی عێراق لە لای شا عەبدوڵای دووەم و ئەردەنییەکان، و پەرۆشیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندی و هاریکاری برایانە لە نێوان هەردوو وڵاتی برا لەسەرجەم بوارەکان.