بهغدا-اهع
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران،ئهمڕۆ سێشهممه،رایگەیاند،لێکۆڵینەوە دەکەین لەئەگەرى بەکارهێنانى پارەى دەوڵەت بۆ بانگەشە، وەزیرەکانیشمان سەرپشک کردووە لەنێوان مانەوە لە حکومەت یان خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردن.
كازمى لهمیان دانیشتنى ئهنجومهنى وهزیران بهگوێرهى ڕاگهیهندراوێكى نوسینگهكهى كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ڕایگهیاند"بەڵێنى هەندێ لە کاندیدەکان ناتوانرێت بەدیبهێنرێن و وەزیرەکانى حکومەتى لەنێوان خۆ کاندیدکردن و مانەوە لە پۆستەکەیاندا سەرپشککردووە".
کازمى وتى "هەندێ سکاڵا هەیە لەبارەى بەکارهێنانى پارەى دەوڵەت لە هەڵمەتى هەڵبژاردن لەلایەن وەزیرەکان و کاندیدەکان یان لەلایەن بەرپرسانى دەستڕۆیشتووە لە دەوڵەتەوە".
باسی لەوەشکرد "بۆیە خۆم كاندید نەكرد لە هەڵبژاردن تا بەخەڵك بڵێم بۆ خزمەتكردنیان هاتووم و بەیەك چاویش تەماشای هەموو لایەنەكان دەكەم".
کازمى وتیشى "لێکۆڵینەوە دەکەین لەئەگەرى بەکارهێنانى پارەى دەوڵەت بۆ بانگەشە، وەزیرەکانیشمان سەرپشک کردووە لەنێوان مانەوە لە حکومەت یان خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردن، بۆ ئەوەى ئەو دژیەکییە دروستنەبێت کە حکومەتى لەبەردەم گەل ئیحراج کردووە".
کازمى باسى لەوەکرد، هەندێ سکاڵا هەیە لەسەر کاندیدەکان و بەڵێنەکانیان، بەڵێنیان بەهەندێک داوە لە حەشدى عەشایەرى دایان بمەزرێنن، لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەکرێت و هەر بەڵێنێکى لەو شێوەیە ناتوانرێت بەدیبهێنرێت.