به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،دۆسییه‌ى ئێزدییه‌كان به‌پێشینه گرنگییه‌كانى حكومه‌ت داده‌نرێت.
كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"گه‌لى عێراقمان له‌م ڕۆژانه‌ى،حهوتهمین ساڵیادى تاوانى قێزه‌وه‌نى تیرۆر ده‌رهه‌ق به‌گه‌لى خۆڕ‌اگرى ئێزدییمان وه‌بیرده‌هێننه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستى دڕنده‌كانى سه‌رده‌م كهداعشى تاوان ودوژمنكاره".
وتیشى"گه‌له‌كه‌مان به‌یه‌ك ده‌نگ وویژانێكى بڵند ویهكگرتووه سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م تاوانه قێزه‌وه‌نه ده‌كات كهتیرۆر نیازى دڕنده‌ى خۆى ده‌رخست بهدژایهتى كردنى مرۆڤایه‌تى به‌رامبه‌ر بێ به‌هایی پاشماوه‌كانى كوشتن وكۆمهڵكوژى ،كه گه‌لى عێراق وپێكهاته‌ى ئێزیدى به‌تایبه‌ت،زیاتر به‌هێز ویهكریزى وسه‌ربه‌رزى وشكۆمهندى ئه‌و قۆناغه‌ى تێپه‌ڕاند".
كازمى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"بهرچدانهوهى هێزه چه‌كداره قاره‌مانه‌كانمان وته‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو دژى تیرۆر وكاره ناڕه‌واكانى،وه‌ك چۆن عێراقییه‌كان بهههڵوێستێكى برایانه چوون به‌هاناى برا وخۆشكانى ئێزیدى لهههڵوێستێكى شه‌رفمه‌ندانه كهمێژوو به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه باسى لێوه ده‌كات".
ئاماژه‌یشیدا"دۆسییه‌ى ئێزیدییه‌كان به‌پێشینه گرنگییه‌كانى حكومه‌ت داده‌نرێت،كه‌هیچ درێغى ناكات له‌پشتیوانى كردنى رزگاربووانى ئێزیدى ودهستهبهركردنى مافه‌كانیان ودانانى پرۆگرامى حكومى بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌یان،له‌پاڵ ئه‌ركى حكومه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانى خۆیان،وپێشكه‌شكردنى هه‌موو جۆره هاریكارییه‌ك له‌پێناو سه‌قامگیرى وئاوهدانكردنهوهى ناوچه‌كانیان له‌سه‌روویشیانه‌وه شه‌نگال".
ئه‌وه‌یشى وت"دۆسییه‌ى ڕفێندراوانى ئێزیدى جێى بایه‌خێكى زۆرى ئێمه‌یه،وكارێكى گه‌وره وبه‌رده‌وام هه‌یه له‌پێناو رزگاركردنیان له‌ده‌ستى تیرۆرستانى داعش".