ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ستراتیژیه‌تێكى ئه‌منى له‌یه‌سرب وئه‌ركى هه‌واڵگیرى بۆ ڕاوه‌دوونانى تاوانباران ئاشكرا ده‌كات

ئەمنی
  • 2-08-2021, 18:31
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ هێزى ئاسمانى پێویستى به‌فڕۆكه‌ى نوێ هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى تواناى شه‌ڕكردنیان،ئاماژه‌یشى به‌ستراتیژییه‌ت وئه‌ركى هه‌واڵگیریدا بۆ ڕاوه‌دوونانى تاوانبارانى ڕووداوه‌كه‌ى یه‌سرب.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزى ئاسمانى پێویستى به‌جۆرى نوێى فڕۆكه‌ هه‌یه‌،له‌گه‌ڵ گرنگى به‌ره‌وپێشبردنى توانا وئه‌ركه‌كانى،ئه‌مه‌یش پشت به‌بوودجه‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌به‌ستێت".
    له‌لایه‌كى تره‌وه‌ خه‌فاجى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پێشیلكارى ئه‌منى كه‌له‌مدواییه‌دا له‌سه‌ڵاحه‌دین روویدا،په‌لامارێكى تیرۆرستى بوو بۆ سه‌ر پرسه‌یه‌ك،وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵه‌ ئه‌منییه‌كانیان چركرده‌وه‌،وئاشكراكرا كه‌تیرۆرستانى داعش له‌پشت ڕووداوه‌كه‌ن".
    ڕایشیگه‌یاند"فه‌رمانده‌كانى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ووه‌زاره‌تى به‌رگرى وئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ،سه‌ردانى گرنگیان ئه‌نجامداوه‌ بۆ شاره‌دێى یه‌سرب بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى پێشێلكارییه‌ ئه‌منییه‌كان"،ئاشكرایشیكرد"چه‌ندین ڕاسپارده‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ هه‌ن،وبۆچوونێكى ستراتیژى په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن له‌پێناو ده‌ستگیركردنى تاوانباران وڕه‌وانه‌كردنیان بۆ دادگا".
    ئاماژه‌یشیدا"چه‌ندین په‌ناگه‌ هه‌ن به‌چه‌ك وپاره‌ پشتیوانى شانه‌ تیرۆرستییه‌كان ده‌كه‌ن"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ركى هونه‌رى هه‌ستاون به‌ئاڕاسته‌ى هه‌ركه‌سێك هه‌وڵى له‌خۆگرتنى تیرۆرستان بدات،یان هاریكاریان بكات".
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ له‌ئاكامى په‌لامارێكى تیرۆرستى بۆ سه‌ر پرسه‌یه‌ك له‌شاره‌دێى یه‌سربى باشوورى سه‌ڵاحه‌دین ڕۆژى هه‌ینى ڕابردوو هه‌شت كه‌س شه‌هیدبوون و19كه‌سى دیكه‌ برینداربوون له‌نێویشیاندا كارمه‌ندانى ئه‌منى هه‌ن.