به‌غدا-اه‌ع
دەزگای هەواڵگری ،ئه‌مڕۆ دووشەممە،ده‌ستگیركردنى 39 گومانلێکراوى راگه‌یاند کە لە نێویاندا گومانلێکراوانی تیرۆر هەیە کە بە غیابی لە کەربەلا سزاى له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى، کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"بەپێی زانیاری ورد و بە پێی بەدواداچونی مەیدانی و پشکنینی ئەمنی، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی پێشوه‌ختى دەست پێکردووە لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز، لەوانە پشکنینی داتای میوانخانه‌كانى ناو هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکان گرته‌وه".
وتیشی:"ئۆپەراسیۆنەکە دەستگیرکردنی (39)تۆمەتباری لێکەوتووە، کە داواکراوەکان بەپێی مادەی( 4/تیرۆر)، و 406 ى کوشتن، هەروەها تۆمەتبارێکی دهستگسركرا كه به هه‌ڵهاتووه و حوكمى له سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا بوو،و ئەوانی دیكه‌ش بەپێی ماددە جۆراوجۆرەکانی تاوان دەستگیر بکرێن"
هاوکات توانی دوو کۆمپانیای گەشتیاری ساخته ئاشکرا بکات کە لەناو پارێزگاکەدا کار دەکەن بە سەرپێچی یاسا‌و کۆنترۆڵەکان و لەوێ ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران گیراوەتەبەر و به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى ده‌ستگیركران".