بهغدا-اهع
وەزارەتی تەندروستی،ئهمڕۆ دوشهممه، ڕایگەیاند، جهختیكردهوه كه گرێبهستى ئهنجامداوه بۆ هاوردهكردنى 18 ملیۆن ڤاكسین،رونیكردهوه پشتگیری لە سەپاندنی دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا.
ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتی لە تەندروستیبه ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) راگهیاند:" کە ئەوان پشتگیری تەنها 14 ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ دەکەن نەک بەردەوام، "چونکە جێبەجێکردنی قەدەغەکە بە شێوەیەکی باش هۆکار دەبێت بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەى پەتاکە و کەمکردنەوەى ژمارەی توشبوون."
باسی لەوەشکرد" لە ئێستادا نەخۆشخانەکان پڕ بوون لە توشبووان و چەندین حاڵەتی سەختیشیان تێدایە، مەترسی هەیە دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت ئەگەر بڵاوبوونەوەى پەتاکە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت".