به‌غدا-اه‌ع
ڕیچارد سێن باڵیۆزی بەریتانیا،ئه‌مڕۆ دووشەممە،جه‌ختیكرده‌وه بەریتانیا پشتگیریی خۆى بۆ هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له واده‌ىخۆیدا .
ئەنجومەنی دادوەری لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کەده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى ( اه‌ع ) كه‌وتووه، ڕایگەیاند :" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ، دادوەر فایق زیدان ،پێشوازى كرد له باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا لە عێراق ، ڕیچارد سن ، هه‌ردولا گفتوگۆی لەسەر بەدواداچونی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لە بواری دادوەری و یاسایی و دژە تیرۆردا کرد " .
لای خۆییەوە باڵیۆزی بەریتانیا پشتیوانی بەریتانیای بۆ هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵبژاردنی یاسادانان لە 10 / 10 / 2021 دوپاتکردەوەو هەموو ئەو ڕێگایانەی بۆ سەرکەوتنیان دەستەبەرکردووە " .