بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران،ئهمڕۆ دوشهممه، رایگەیاند پلانی چاکسازی ئابووری خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆك وهزیران له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتوه رایگهیاند:"کازمی سهرپهرشتى كۆبونهوهى چاکسازی كرد.
بهپێى راگهیهندراوهكه كازمى له وتارێكدا رایگهیاند:""دەمانەوێت بۆ عێراقییەکان بسەلمێنین کە چەندە جددین لە ئەنجامدانی چاکسازی. بەم هۆیەوە پلانی بەڕێوەبردنی ئابووری کورت نەببوو، کاتی چارەسەرکردن بەردەست نەبوو، بەڵکو ئامانجمان ئەنجامدانی چاکسازییەکی یەکدەستی بوو تا لەماوەی پێنج ساڵدا تەواو ببێت".
کازمی راشیگەیاند، "باری وڵات گەیشتە ئاستێکی زۆر نزم لە ئەنجامی گەندەڵییەکی بەرفراوان، ئەم پلانە دەبێتە هۆی بنیاتنانەوەی ئابووری عێراق بەشێوەیەکی دروست و بەدیهێنانی گەشەسەندنی بەردەوای وڵات، هەروەها پلانی چاکسازی چارەسەری قەیرانی بەڕێوەبردنی ئابووری درێژخایەن دەخاتە بەردەست".
وتیشی، "زیانی ئابووری عێراق زۆر بەرچاوە، بۆیە ئەستەمە پلانی چاکسازی لە ماوەیەکی کەمدا جێبەجێبکرێت، هەرکەسێکیش هەوڵبدات ئەم پلانە بەلارێدا ببات ئەوا زەرەرمەندی یەکەم وڵات دەبێت. حکومەتە یەک لەدوای یەکەکان دەڕۆن و وڵات دەمێنێتەوە".
ئەوەشی ئاشکراکرد، "ئەو کاتەی ئێمە بەرپرسی لقی جێبەجێکاری عێراق بووین، هەموو هەوڵێکمان بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی داوە، چونکە ئایندەی منداڵەکانمان لە هەموو شتێک گرنگترە، با ئێمەش واز لە بەرژەوەندییەکانمان بهێنین و بیر لە داهاتووی منداڵەکانمان بکەینەوە".