سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە شا عەبدوڵای دووەم بن حسین دەکەوێت

سیاسی
  • 2-08-2021, 15:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،  ئەمرۆ دووشەممە لە کۆشکی بسمان لەعومانی پایتەختی ئوردن چاوی کەوت بە شا عەبدوڵای دووەم بن حسین.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" هه‌ردوولا لە دیدارەکەدا پەیوەندی بەتینی نێوان هەردوو وڵاتی برا خسته‌ ڕوو لەگەڵ رێگەکانی گەشەپێدانی لەسەرجەم بوارەکان وجه‌ختکرایەوە لەسەر کاراکردنی هاریکاری ئابوری و بڕیارەکانی لوتکەی سێ قۆڵی".
    حه‌الویى ئاماژەی كرد" بە هەڵوێستەکانی شا عەبدوڵا کرد بۆ پشتیوانی بۆ عێراق و تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ هاریکاری سێ قۆڵی عێراق و ئوردن و میسر و بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش".
    شا عەبدوڵاش جه‌ختکردەوە لەسەر پشتیوانی تەواوی ئوردن بۆ عێراقی برا و گەلەکەی و پاراستنی یەکێتی و ئاسایشی و سەقامگیری و پشتیوانی بۆ هەوڵەکانی عێراق لە رەخساندنی دیموکراتی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتوو.