به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی سەرچاوە ئاویه‌كان، ئه‌مڕۆ یەکشەممە ،دەستپێکردنی کۆبوونەوەى لیژنەی هونه‌رى عێراقی و میسری ڕاگەیاند بۆ كاراكردنى یاداشتنامهكانى لێکتێگەیشتنی هاوبەش .
لە راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ناوبراو کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"بە ئامادەبوونی مه‌هدی ڕەشید حەمهدانی وه‌زیرى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ، باڵیۆزی کۆماری عەرەبی میسر وەلید ئەحمەد ئیسماعیل و شاندی هونه‌ری باڵا، کۆبوونەوەی لیژنەی هونه‌رى هاوبەشی عێراق و میسر بۆ دەستپێکردنی كاراكردنى یاداشتنامهكانى لێکتێگەشتنى کە لە سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی میسر بۆ عێراق واژۆ کراوە، بە و جۆرەی هاوکاری دابین بکرێت، بەڕێوەچوو".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"بە و جۆرەی کە پاڵپشتی تەکنیکی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بواری پەرەپێدانی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و کەرتی ئاودێری و ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی لەو بوارە گرنگ و زیندووەدا دەستەبەر بکات " .
لە بەیاننامەیەکدا حهمهدانى جه‌ختیكرده‌وه" پێویستە کار بکرێت بە گۆڕینەوەی شارەزایی تەکنیکی لەگەڵ لایەنی میسری بۆ ئەوەی لەگەڵ پەرەسەندنە جیهانییەکاندا لە پەرەپێدانی سەرچاوەکانی ئاو لە هەردوو وڵات‌دا هەنگاو بنێت ، ئەمە جگە لە شارەزایی پێشکەوتووی کۆماری میسر لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و کەرتی ئاودێری ".
وتیشى" عێراق بەتەحەدیاتدا تێپەڕیووە هیچ گرنگییەکی کەمتری نییە لەو تەحەدییانەی کە لەساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی وڵاتى میسر بۆتەوە کە لەگەمارۆ ئابووری و جەنگەکەی لەدژی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش نوێنەرایەتییان کردووە"،ئاماژه‌ى به‌وه‌دا" ئەو گۆڕانکارییانەی کەشوهەوا کە جیهان پێیدا تێپەڕیووە زۆرترین بەشی لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماو دابەزینی باران لەم دواییەدا کە یەکێکە لەتەحەدییە گەورەکانی کەشوهەوای ئێستا" .
وه‌زیرى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان "داواى له لایەنی میسری كرد بەشداری سەنتەری توێژینەوەکه بكه‌ن كه ئاماده كراوه ،دلە بەغدا لەگەڵ لایەنی تورکی دابنرێت".