وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى هێزه‌ چه‌كداره‌كان:ده‌ستگیركردنى به‌ناو ئامر مه‌فره‌زى سه‌ربازى له‌ ولایه‌تى باشور

ئەمنی
  • 1-08-2021, 12:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا  یه‌حیا ره‌سوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ، ئه‌مڕۆ  یەکشەممە ، دەستگیرکردنی كه‌سێكى به‌ناو ئامر مه‌فره‌زه‌ى سه‌ربازى لە ویلایەتی باشوور ڕاگەیاند .
    ڕەسوڵ لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگەیاند:"بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ده‌زگاى دژە تیرۆر تیرۆریست "ئەبو جەراح"ی دەستگیر کردووە، کە وەک فەرماندەی هێزێکی سەربازی لە ویلایەتی باشور خزمەتی کردووە".
    وتیشی:"تیرۆریستەکە لە گرته‌ ڤیدیۆكاندا دەرکەوتووه‌ كه‌ گۆرانی بۆ چەتەکانی تیرۆریستی داعش دەچڕێت".