وەزیری دارایی پلانی هاندان و گەشەپێدانی گشتگیری واقیعی ئابووری ئاشکرا دەکات

ئابوری
  • 1-08-2021, 17:07
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی وەزیری دارایی،ئه‌مڕۆ یەکشەممە،پلانی پەرەپێدانی ئابووری گشتگیری ئاشکرا کرد . 
    نووسینگەی راگه‌یاندنى وەزارەتی دارایی لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"عەللاوی پێشوازى له‌ مارک برایسۆن باڵیۆزی بەریتانیای لە عێراق  و شاندی یاوەری كرد، لە میانەی کۆبوونەوەکەشدا گفتوگۆ کرا لەبارەی چەند ڕێگایەک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو ئاستەکاندا ، لەوانەش ئابووری و دارایی ".
    عەللاوی رنیكرده‌وه‌ "وەزارەت کۆمەڵێک پلان و بەرنامە دەگرنەبەر کە ئابوری نەتەوەیی دەورووژێنێت و بە هەنگاوی بەردەوام بەرەو بەدیهێنانی گشتگیری واقیعی ئابوری ئێستا هەنگاو ده‌نێت، وەزارەت کاری کردووە بۆ بەدەستهێنانی دیاریکەری ئابوری ئەرێنی لەبەر ڕۆشنایی قەیرانی دارایی و دەرئەنجامەکانی پەتامی کۆرونا و لێکەوتەکانی بۆ تەواوی ئابوری جیهانی".
    بریسۆن وتی" کە سەرسام بووە بەئەدای ئیجابی ی ئابووریی عێراق و هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی بۆ پشتیوانی و دابینکردنی هەلی گەشەی ڕاستەقینە بۆ بووژاندنی ئایندەی ئابووری عێراق و دابینکردنی هەموو شێوازەکانی پشتیوانی بۆ بەریتانیا لەچوارچێوەی پتەوکردنی شەراکەتی نێوان هەردوولادا" .