به‌غدا-اه‌ع
شانەی راگەیاندنى ئه‌منى ،ئه‌مڕۆ یەکشەممە، دەستگیرکردنی بەرپرسی بەشی تیرۆرکردنی لە سەلاحه‌دین راگەیاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكى شانه‌كه كه ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراق (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"بە پشت بەستن بە به‌دواداچون و زانیارى هه‌واڵگیرى لە چوارچێوەی شوێنکەوتنی تاقمه دیارەکانی تیرۆریستان، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی توانی ئەو تیرۆریستە دەستگیر بکات، کە ئەبو ڕەسوڵ ناسراوه،سەرەتا و بە شێوەیەکی یاسایی دانی بەوەدا نا کە ئەو سەر بە داعشە و وەک بەشێک لە مەلەکەکانی تیرۆریستی لە ژێر دەسەڵاتی خەیاڵاتی چەتەکانی تیرۆریستی لە قەزای ئەلشەرگت کاری کردووە"
وتیشی:"تیرۆریستەکە دانی بەوەشدا نا کە لە ساڵی 2020 وەک فەرماندەی جیاکراوەیەکی ئەمنی تیرۆست کاری تیرۆرکردنەکانی کردووە لە پارێزگای سەلاحه‌دین و تۆمەتبارکراوە بە تیرۆرکردنی چەند هاوڵاتیەکی بێ‌تاوان"،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"كه سه‌رجه‌م رێكاره یاساییه‌كان دژى گیراوه‌ته به‌ر ".