بهغدا-اهع
وەزارەتی نەوت،ئهمڕۆ یهكشهممه، رایگەیاند کە کۆی داھاتی نەوتی فرۆشراو بۆ مانگی تەمووزی رابردوو، گەیشتووەتە شەش ملیار دۆلارى تێپهڕاند.
لە راگەیەندراوێکى وهزارهتى ناوبراو كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی (سۆمۆ)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی تەمووزی رابردوو، بڵاوکردەوە".
ئاماژە بەوەكرد" کۆی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تەمووزی رابردوودا، گەیشتووەتە ٩٠ ملیۆن و ٤٦٧ ھەزار و ٧٩٤ بەرمیل نەوت کە داھاتەکەی شەش ملیار و ٥١٣ ملیۆن و ٧٩٢ ھەزار دۆلار بووە".
باسى لەوەشکرد" کە لە مانگی تەمووزی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوور، ٨٧ ملیۆن و ٤٥٥ ھەزار و ٣٥٩ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ١٢ھەزار و ٤٣٥ بەرمیل و ھاتووە، رۆژانە تێکڕا دوو ملیۆن و ٩١٨ ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە".
ئەوەشى حستهڕوو" کە لە مانگی تەمووزی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە٧٢ دۆلار فرۆشراوە".