راگه‌یاندنى ئه‌منى:ده‌ستگیركردنى 4 كه‌س له‌ سوریاوه‌ دزه‌یان كرده‌ رۆژئاواى نه‌ینه‌وا

ئەمنی
  • 1-08-2021, 14:12
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانەی راگەیاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یەکشەممە ،دەستگیرکردنی چوار کەسی راگەیاند کە لە سوریاوە دزەیان کردبووە ناو خاكى عێراق.
    لە راگه‌یه‌ندراوێكى شانه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:""لە درێژەی کارەکانی لە بەشداری هێزە ئەمنییەکانمان لە کۆنترۆڵی سنوور و لە ژێر ڕۆشنایی زانیاری وردی هەواڵگری ی سەر بە بەشی هەواڵگری سەربازی لە فیرقه‌ى 15 و بەکارهێنانی کامێرای گەرمی، چەندین کەس بینراون کە هەوڵیان داوە پەرژینی سنووری لەگەڵ سوریا بپەڕێنن لە نزیک گوندی شەعلان لە قەزای ڕەبیعە لە ڕۆژئاوای نەینەوا".
    لە راگەینداروەکەدا هاتووە"ئەو فیرقانە بە پاڵپشتی هێزێکی زەمینی لە لیوای 2، لیوای 71ی پیادە،بۆسه‌یه‌كیان بۆ خەڵک دانا بوو هەر کە لە سنوور ەوە پەڕینەوە، کە ئەنجامیان دا و دەستگیرکران وەک ئەوەی کە دەرکەوت چوار کەس بوون بە ڕه‌چه‌ڵه‌ك  سورین".
    وتیشی:"ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێته‌ به‌ر".