به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی و ته‌ندروستی و ژینگه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند كه گه‌وره‌ترین كاروانی ڤاكسینی ڤایزه‌ر گه‌یشته عێراق كه له 571 هه‌زار ڤاكسین پێك دێت.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"ڤاكسینه‌كان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بنكه ته‌ندروستییه‌كان له به‌غداو پارێزگاكاندا دابه‌ش ده‌كرێت"،رونیكرده‌وه "سه‌رجه‌م ڤاكسینه‌كان سه‌لامه‌تن و له كۆمپانیاى ناوبانگه‌وه هاورده كراون".
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى داواى له هاووڵاتیان كرد په‌له بكه‌ن لهخۆتۆماركردن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین،چونكه ڤاكسینه‌كان گرنگترین هۆكارن بۆ له‌ناوبردنی په‌تاكه‌و رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.