به‌غدا-اه‌ع
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،رایگه‌یاند وادەی خۆتۆمارکردنی بۆ کارمەندانی سەر سندوق بۆ حه‌وت رۆژ درێژکردەوە .
له راگه‌یه‌ندراوێكى كۆمسیۆن كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" داوا لەو کەسانە دەکات خوازیارن ببنە کارمەندی سەر سندوق لە ڕۆژی دەنگداندا پەلە بکەن لە تەواوکردنی ڕێکارەکانی خۆ تۆمارکردن بەر لە کۆتایی هاتنی وادەی دیاری دراوە".
ئەو کەسانە پێویستە فۆڕمەکە بە کاغەز وەربگرن و وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ و بەڵگەنامەکانی پێوە هاوپێچ بکەن و لە نزیکترین ماوەدا ڕادەستی نزیکترین بنکەی کۆمسیۆن بکەن"،ده‌توانن له رێگاى ئه‌م لینكه‌وه داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن http://37.98.225.237:9999".
باسی لەوەشکردووە کە "ڕۆژانى هەینى و شەممەش دەوامى ئەو ناوەندانە بەردەوامە."