بهغدا-اهع
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی،ئهمڕۆ یهكشهممه، ئەشكەنجەدانی دەستیگر كراوان و تۆمەتباران لەلایەن ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان لەكاتی لێكۆڵینەوە رەتدەكاتەوە و جەخت لەوەش دەكاتەوە، لێپرسینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرانی دەكرێت.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"ئەنجومەنەكە هەر رێوشوێنێك رەتدەكاتەوە كە ببێتە هۆی پێشێل كردنی مافەكانی مرۆڤ، لەوانەش ئەشكەنجەدانی دەستگیر كراوان لەلایەن هەندێك لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان لەكاتی لێكۆڵینەوە".
ئەوەش هاتووە"ئەو رێوشوێنانە بە تەواوەتی هەڵەن و دادگا بەرپەرچیان دەداتەوە ئەویش لە رێگەی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو كەسانەی ئەو جۆرە كارانە دەكەن و مافی مرۆڤ پێشێل دەكەن".
جهختیكردهوه"چەندین كەیس هەن بەهۆیانەوە لێپێچینەوە بەرامبەر ئەفسەرانی پۆلیس كراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی چوارچێوەی كارەكەی خۆیان هەڵسوكەتیان كردووە و كارەكانیان بەپێی یاسا بە تاوان هەژمار كراوە".